ئیسرائیل و لوبنان و ئەمەریکا ڕۆژی هەنی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەو جەنگ و ململانێیەی چەند ساڵێکە باشووری لوبنانی گرتوەتەوە.

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە، لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکەدا وتی، "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی."

هێشتا ووردەکاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام دوای چەند خولێکی گفتوگۆی چڕ دێت بەسەرپەرشتی ئەمەریکا.

هێزەکانی ئیسرائیل ماوەی چەندین مانگە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لەباشووری لوبنان ئەنجام دەدەن بۆ رێگریکردن لە هێرشەکانی حزبوڵا و لەناوبردنی بنکەو بارەگاکانی.