بەغداد- INA

ئەمڕۆ هەینی، شانەی بەدواداچوونی ڕاگەیاندن لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، سەرکەوتنی پلانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە زیارەتی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرامی ڕاگەیاند، و جەختیشی کردەوە کە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان لایەنە ڕاگەیاندن و ئەمنییەکان، بەشداربووە لە گواستنەوەی وێنەیەکی شایستە لەسەر زیارەتەکە و سەرخستنی لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە.

شانەكه‌ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "پلانەکە بە هاوکاری لەگەڵ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ڕاگەیاندنی مەزاری پیرۆزی حوسێنی، ڕاگەیاندنی مەزاری پیرۆزی عەباسی، بەشی ڕاگەیاندن و گەیاندنی حکومی لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز و ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەربەلای پیرۆز جێبەجێ کراوە؛ ئەوەش بە مەبەستی ئاسانکردنی کاری ڕاگەیاندکاران و ڕۆژنامەنووسان و دابینکردنی لێدوان، بەیاننامە و ڕاپۆرتەکان بۆیان، لە پاڵ یەکخستنی گوتاری ڕاگەیاندن لە ماوەی ڕۆژانی زیارەتەکەدا."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌: "پلانەکە بەرنامەیەکی بۆ چاودێریکردنی دەنگۆ و هەواڵە چەواشەکارییەکان لەخۆگرتبوو، لەگەڵ دابەشکردنی زیاتر لە 100 هەزار نامیلکەی هۆشیاری، و ئەنجامدانی بەسەرکردنەوەی مەیدانی لە نێوان زیارەتکاراندا بۆ بەهێزکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "رووماڵی ڕاگەیاندنەکە شاهیدی بەشداریکردنێکی بەرفراوان بوو، کە خۆی لە هەبوونی 7 ئۆتۆمبێلی پەخشی ڕاستەوخۆ، 84 ئامێری پەخشی ڕاستەوخۆی جۆری (LiveU)، و 676 کامێرای ڕۆژنامەوانییدا دەبینییەوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشدار بوون گەیشتە 1011 کەس، کە 102 ڕاگەیاندکاری بیانییان لەنێودا بوو."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ڕوونی کردووەتەوە کە "12 ڕادیۆی خۆجێی و 82 کەناڵی تەلەفزیۆنی بەشدارییان لە ڕووداوەکانی کۆتایی زیارەتەکەدا کردووە، لە پاڵ 26 ئاژانسی هەواڵی عەرەبی و بیانی، لە کاتێکدا کۆی گشتی کاتژمێرەکانی پەخشی ڕاستەوخۆ گەیشتووەتە 1006 کاتژمێر لە ماوەی دە ڕۆژدا، هەروەها 87 کەناڵی ناوخۆیی و بیانی پەخشی ڕاستەوخۆیان لە ڕێگەی خزمەتگوزاری (Feed Clean)ەوە گواستووەتەوە."

لە کۆتاییدا شانەکە جەختی کردەوە کە "لێکتێگەیشتن، هاوکاری و هەماهەنگی بووە هۆی سەرکەوتنی زیارەتەکە، کە ئەمەش بەشداربوو لە گەیاندنی وێنەیەکی پرۆفیشناڵ و ڕێکخراو لەسەر زیارەتی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرام بۆ هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، عەرەبی و نێودەوڵەتی."