بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان دلێمی، دووپاتی کردەوە کە خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) شەرەف و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە، و پاراستنی ئاسایشی ئەم زیارەتە پیرۆزەش ئەمانەتێکە کە پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان و بەهێزکردنی بەرزترین ئاستی هەماهەنگی نێوان پێکهاتە جیاوازە ئەمنییەکان هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان الدلێمی، سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاستی لە دەستەی حەشدی شەعبی کرد، و لەوێ لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا عەلی حەمدانی کۆبووەوە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی ئامادەیی ئەمنی و مەیدانی و ئەو پلانانەی کە بۆ پاراستنی ئاسایشی زیارەتی عاشوورا پەیڕەو کراون، بەجۆرێک کە هاتوچۆیەکی ڕەوان و سەلامەت بۆ زیارەتکاران مسۆگەر بکات و کەشێکی ئارام بۆ زیندووکردنەوەی ئەم بۆنە ئاینییە مەزنە دابین بکات."
فەیحان بەپێی راگهیندراوهكه جەختی لەوە کردەوە کە "خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) شەرەف و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە، و پاراستنی ئەم زیارەتە پیرۆزەش ئەمانەتێکە کە وا دەخوازێت هەوڵەکان دوو هێندە بکرێن و بەرزترین ئاستی هەماهەنگی نێوان پێکهاتە جیاوازە ئەمنییەکان بەهێز بکرێت، بەجۆرێک کە پاراستنی گیانی زیارەتکاران و ڕەوانیی هاتوچۆکەیان مسۆگەر بکات"، ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم صنف و پێکهاتەکانیانەوە پێشکەشی دەکەن، ڕەنگدانەوەی قەبارەی پابەندبوونی نیشتمانییە لە پاراستنی ئاسایشی زیارەتکاران و ڕێوڕەسمەکانی حوسێنی، کە ئەمەش جێگای پێزانین و شانازییە، و شایستەی هەموو جۆرە پاڵپشتی و پشتگیرییەکە بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی پلانە ئەمنییە داڕێژراوەکان."
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست لە دەستەی حەشدی شەعبی، لیوا عەلی حەمدانی، پوختەیەکی لەو ڕێکارانە خستەڕوو کە بۆ پاراستنی تەوەرەکانی زیارەتەکە گیراونەتەبەر، و جەختی لەسەر ئامادەیی هێزەکان و بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا جیاوازە ئەمنییەکان و لایەنە پاڵپشتیکارەکان کردەوە، بەجۆرێک کە دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و جێگیر بۆ زیارەتکاران لە تەواوی ڕۆژانی زیارەتەکەدا مسۆگەر بکات.



