بەغدا - INA
عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز و لەلایەن نەسیف جاسم خەتتابی، پارێزگاری کەربەلاوە پێشوازیی لێکرا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە "ئەم سەردانە بە مەبەستی بەدواداچوون و چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانی پشتیوانیی تەندروستییە، کە تایبەت بە مەراسیمی یادی عاشورا داڕێژراوە.."
