بەغدا - INA

فەریق ئەوەل ڕوکن قەیس محمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "فەریق ئەوەل ڕوکن قەیس محمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتووەتە کەربەلای پیرۆز."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم سەردانە بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیە لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان، بۆ لەنزیکەوە سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی تایبەت بە مەراسیمی یادی عاشورا.