بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەموودی، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای قۆناغێکی چاکسازی و چالاککردنی چاودێریی جەماوەری لە ڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکەدا کە بۆ ئاژانسي هەواڵی عێراقی نێرداوە، هاتووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شێخ هومام حەموودی، پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین عادل عەبدولسەلام سومەیدەعی کرد، و پێکەوە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی، واقیعی خزمەتگوزاری، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە دەوڵەت تاوتوێ کرد".
شێخ حەموودی هیوای خواست کە "ئەم قۆناغە ببێتە قۆناغێکی چاکسازی و ڕاگوزەر بەرەو چالاککردنی چاودێریی جەماوەری لە ڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە، و بەدیهێنانی بەشدارییەکی ڕاستەقینەی هاووڵاتی لە بەڕێوەبردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا"، جەختیشیکردەوە کە "ئەو تەحەدییە قورسانەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، داوا لە هەمووان دەکات کە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، و بەرژەوەندی گشتی پێش بخەن بەسەر حیساباتی تەسکی حزبی یان چینێك ، لەگەڵ بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە دیدگایەکی نوێوە کە پەند لە وانەکانی ڕابردوو وەرگرێت".
