بەدواداچوون – INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: هیچ بڕە پارەیەک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد نەکراوە.

ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێران پێی ڕاگەیاندووین کە هیچ باج و ڕەسوماتێك داوا نەکراوە بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز"، ڕوونیشیکردەوە: "هیچ پارەیەک نەدراوە بە ئێران و هیچ بڕە پارەیەکیش لە داراییەکانی ئەوان لە ئەمریکا ئازاد نەکراوە".

وتیشی: "پارەکانی ئێران تەنیا بۆ کڕینی بەرهەمە ئەمریکییەکان خەرج دەکرێن".