بەغداد – INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی تۆڕێکی لە فەرمانبەران لە یەکێک لە دەروازە گومرگییەکانی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، بەهۆی تێوەگلانیان لە سەرانەسەندن لە سەردانیکەران و سازشکردن لەسەر بڕە پارە؛ لەبەرامبەر ڕاییکردنی مامەڵە گومرگییەکانیان.
لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "تیمێک لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک، بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگاکە، بەپێی یاداشتێکی دادوەری، ئۆپەراسیۆنێکی جۆرییان ئەنجامدا، کە تێیدا کارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردن بوونە هۆی دەستگیرکردنی ٦ فەرمانبەر لە دەروازەی گومرگی چیمەن لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا، لە کاتی وەرگرتنی بڕە پارەی بەرتیل لە یەکێک لە ڕاپەڕێنەرانی کاروباری گومرگی، لەبەرامبەر تێپەڕاندن و ڕاییکردنی مامەڵە گومرگییەکان".
راشیگەیاند: "تیمەکە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکەی دوای داڕشتنی بۆسەیەکی توندوتۆڵ جێبەجێ کرد، کە تێیدا بڕە پارەکانی بەرتیلەکە لە لای تۆمەتباران لە کاتی پشکنینی بنەڕەتیدا دەستیان بەسەردا گیرا، سەرەڕای پشکنینی ژمارەیەک لە هۆبە و یەکە پەیوەندیدارەکان لە ناوخۆی دەروازەکەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە ڕێکخرا، کە بەپێی بڕگەکانی بڕیاری ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣ جێبەجێ کرا، و تۆمەتباران ڕووبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کرانەوە، بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و دیاریکردنی چارەنووسی تۆمەتباران".


