بەدواداچوون – INA

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دەستەبەر بکرێت.

قالیباف ڕایگەیاند: "سیاسەتەکانمان لەسەر ئەو بنەمایەیە کە پێویستە ئاسایشی ناوچەکە لە ڕێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە دەستەبەر بکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و ڕێزگرتن لە سەروەری".

وتیشی: "ڕاگرتنی تەقەکردن و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان بۆ ئێمە هەمان ئەو گرنگییەی هەیە کە ڕاگرتنی تەقەکردن و کۆتاییهێنان بە جەنگ دژی ئێران هەیەتی".