بەغداد- INA

وەزیری دارایی فالح ساری، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ باڵیۆزی ئێران لە عێراق محەمەد کازم ئال سادق، جەختی لە گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "وەزیری دارایی فالح ساری، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق محەمەد کازم ئال سادق کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووخۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، میکانیزمەکانی چالاککردنی کارەکانی لیژنەی ئابووری هاوبەشی عێراق - ئێران و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوتوێ کران."

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، ساری جەختی کردووەتەوە لەسەر "گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی چالاکییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات."

لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئێران "پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ عێراق و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات."