نێودەوڵەتی – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، بەئامانجگرتنی تۆڕە داراییەکانی ڕێکخراوی داعشی لە ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕاگرت؛ هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە ئەو تۆڕانەی ڕێگەیان بە ڕێکخراوی داعش داوە پارە لە سنوورەکان بپەڕێنێتەوە، لە فەڕەنسا و سووریاوە تا تورکیا و نێجیریا درێژ بوونەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەرۆک ترەمپ، کار دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی تواناکانی داعش لە پارەدارکردنی تیرۆر لە سەرانسەری جیهاندا، و هێڵەکانی دابینکردنی دارایی جیهانی دەپچڕێنێت کە داعشی پێ بەهێز دەکات بۆ پارەدارکردنی هێرشەکان، پاڵپشتیکردنی لقە هەرێمییەکانی، و هەڕەشەکردن لە مەدەنییەکان، لەوانەش کەمایەتییە ئاینییەکان".
ئەوەشی هاتووه كه: "ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن و بلۆککردن سێ کەسایەتی و شەش قەوارەیان گرتووەتەوە کە لە سەرانسەری ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقادا کار دەکەن، ئەوانەی ڕێگەیان بە ڕێکخراوی داعش دابوو پارە بە قاچاخ لە سنوورەکان بپەڕێنێتەوە، ئەمەش تۆڕێک ئاشكرا دەکات کە لە فەڕەنسا و سووریاوە تا تورکیا و نێجیریا درێژ دەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم ڕێکارانە ڕەنگدانەوەی ئەو پەستانە بەردەوامەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیخاتە سەر ڕێکخراوی داعش، کە بەردەوامە لە فراوانکردنی مەودای کارەکانی و پشت بەستن بە ناوەندە داراییەکان بۆ بەستنەوەی تۆڕە جیهانییەکەی".
ڕوونیشیکردەوە کە "لە نێو ئەو کەسانەی خراونەتە لیستەکەوە؛ ناوەندێکی نیشتەجێی فەڕەنسایە کە زانیاری لەسەر بەکارهێنانی تەقەمەنی پێشکەش بە لایەنگرانی داعش کردووە، و کارمەندێکی نیشتەجێی سووریا کە دراوە دیجیتاڵییە کلیلدارەکانی (کپتۆ) بۆ گواستنەوەی پارە لەبری هاوبەشانی داعش لە چەندین وڵاتدا بەکارهێناوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشی تێدایە، لەگەڵ ناوەندێکی نیشتەجێی نێجیریا کە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی سەر بەو وەک ڕێڕەوێک بۆ پارەدارکردنی داعش کاریان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووبارە جەخت لەسەر هاوبەشییە بەهێزەکەی لەگەڵ نێجیریا دەکاتەوە، کە لە پرۆسەکەی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦دا هاوشانی ئەمریکا بوو، ئەو پرۆسەیەی بووە هۆی کوژرانی 'ئەبو بیلال ئەلمەنکی' پیاوی دووەمی ڕێکخراوی داعش"؛ لایەنی بەوەش کرد کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی سەرجەم ئامرازە دیپلۆماسی و یاساییە بەردەستەکان بۆ لێپرسینەوە لە داعش و لایەنگرانی، لە هەر شوێنێک بن و سەرچاوەی داراییان هەرچییەک بێت. ئێمە جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواوی خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی ژیانی ئەمریکییەکان، بەرگریکردن لە کەمایەتییە ئاینییەکان، و کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ لەناوبردنی ئەو مەترسییەی کە داعش لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دروستی دەکات".


