بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، جەختی لە پاڵپشتیکردنی داواکارییە ڕەواکانی جوتیاران کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵە کشتوکاڵییەکان و هەماهەنگیی خۆپیشاندەران کرد؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی واقیعی کەرتی کشتوکاڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "لە میانەی دیدارەکەدا، گوێ لە داواکارییەکانی جوتیاران و دیارترین ئەو تەحەددییانە گیرا کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی چەندین پێشنیاز و چارەسەر کە گەرەنتیی پاڵپشتیکردنی جوتیاران و پەرەپێدانی واقیعی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی دەکەن".

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لە "پاڵپشتیکردنی داواکارییە ڕەواکانی جوتیاران کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی ئەم کەرتە و ڕۆڵە ئابوورییەکەی کرد"، ڕوونیشی کردەوە کە "بەدواداچوون بۆ ئەم داواکارییانە لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان".