بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی لە دوای 2ی ئاداری ڕابردووەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئاماری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە لە دوای 2ی ئاداری ڕابردووەوە، گەیشتووەتە 4175 شەهید".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "هێرشەکان بوونەتە هۆی برینداربوونی 12164 کەسی دیکەش".