بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە، پشووی فەرمی بۆ سبەینێ سێشەممە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە بڕیاری دا بە پشووی فەرمی بۆ سبەینێ سێشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ حەوتی مانگی موحەڕەمی حەرام، ئەمەش بە مەبەستی زیندووکردنەوەی یادەوەریی شەهیدبوونی ئیمام ئەبو فەزل ئەلعەباس (سڵاوی خوای لێبێت).

ئەنجومەنەکە جەختیشی کردەوە: فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بە ڕێژەی (50%) بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بە مەبەستی گەرەنتیی بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان.