بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە،پارێزگاکانی واسط و میسان، ڕاگرتنی دەوامی فەرمییان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای میساندا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ئەنجومەنی پارێزگای میسان، بە سەرۆکایەتیی مستەفا ادعير محەمەداوی، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەدا، هاوکات لەگەڵ یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و برایەکەی ئەبو فەزل ئەلعەباس (سڵاوی خوایان لێبێت)، و بۆ ڕەخساندنی دەرفەت لە بەردەم هاوڵاتییاندا بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی سەردانەکە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما".

لەلایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی پارێزگای واسط، بەپێی بەیاننامەیەک کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو ڕادەگیرێت، هاوکات لەگەڵ یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و برایەکەی ئەبو فەزل ئەلعەباس (سڵاوی خوایان لێبێت)".