کەربەلای پیرۆز – INA - عەباس ڕەحیم
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کەربەلای پیرۆز، کۆتاییهاتنی پرۆسەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی بۆ وەرزی کشتوکاڵیی 2025-2026 ڕاگەیاند.
له ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "بڕی گەنمی بەبازاڕکراو لەو ڕووبەرانەی کە لە ناو پلانی کشتوکاڵیدا بوون و بڕەکەی (287) هەزار دۆنم بوو، گەیشتووەتە (285) هەزار تۆن، لە کاتێکدا (80) هەزار تۆنیش لەو ڕووبەرانە بەبازاڕکراوە کە لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی چێنرابوون، ئەمەش بەرزترین بڕی بەبازاڕکردنە کە پارێزگای کەربەلا لە مێژووی کشتوکاڵیی خۆیدا تۆماری کردبێت".
ڕوونیشی کردەوە: "کۆی گشتیی ئەو بڕانەی لەم وەرزەدا بەبازاڕکراون گەیشتووەتە (365) هەزار تۆن، بە زیادبوونی (60) هەزار تۆن بە بەراورد بە وەرزی کشتوکاڵیی ڕابردوو کە تێیدا بڕی بەبازاڕکراو (305) هەزار تۆن بوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو گەشەسەندنە گەورەیەیە کە کەرتی کشتوکاڵ لە پارێزگاکەدا بەخۆیەوەی دەبینێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کەربەلای پیرۆز ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی بەرهەمی گەنم و بەرهەمەکەی پێداویستیی پارێزگاکە لە ڕێگەی بریکارەکانی فۆرمی خۆراکەوە دابین دەکات، سەرەڕای بەشدارییکردنی لە پاڵپشتیکردنی چەند پارێزگایەکی دیکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە ماددەی ئارد لە چوارچێوەی بڕگەکانی فۆرمی خۆراکدا، دوای ئەوەی لە ڕابردوودا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پشتی بە هاوردەکردن لە پارێزگاکانی دیکەوە دەبەست".
