بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی دوای 18 کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕوپڕ، سویسرای جێهێشتووە.
تەلەڤزیۆنی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە: "شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قالیباف، دوای 18 کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕ، لە سویسراوە بەرەو تاران بەڕێکەوتووە".



