بەغدا ـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵا، دادوەر فایەق زێدان، و پارێزگاری بانکی ناوەندی، نزار ناسر، دۆسیەکانی تایبەت بە بەهێزکردنی جێگیریی داراییان تاوتوێ کرد.

ئەنجومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵا، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازیی لە پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی، نزار ناسر کرد، و بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی، چەند دۆسیەیەکی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد کە تایبەتن بە بەهێزکردنی جێگیریی دارایی و پاڵپشتیکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە بانکی ناوەندی".