بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، زانیارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینیشی کرد کە سبەی پلەکانی گەرما لە پێنج پارێزگادا بگەنە 50 پلەی سەدی.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سبەی سێشەممە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ، گەرم و هەتاو دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن".

ڕاگەیەندراوەکە بەردەوام بوو و ئاماژەی بەوە دا کە "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوازەی خوارەوە دەبن: سلێمانی 43، دهۆک 41، هەولێر 44، نەینەوا 45، کەرکووک و سەڵاحەددین 47، ئەنبار 46، بەغدا و دیالە 48، واسیت، دیوانییە، کەربەلای پیرۆز و میسان 49، بابیل، و بەسڕە و زیقار و نەجەفی پیرۆز و بابل 50".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و هەتاو دەبێت، و با لە جۆری باکووری ڕۆژاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، کە لە چەندین شوێنی ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور چالاک دەبێت بۆ (40) کم/س و دەبێتە هۆی هەڵسانی تۆزوخۆڵ، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و هەتاو دەبێت، و با لە جۆری باکووری ڕۆژاوایی و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت کە لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەی باشوور چالاک دەبێت بۆ (40) کم/س و دەبێتە هۆی هەڵسانی تۆزوخۆڵ لە هەندێک شوێندا، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن".

لە کۆتاییدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "هەینیی داهاتوو کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و هەتاو دەبێت، و با لە جۆری باکووری ڕۆژاوایی و خێراییەکەی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن".