بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زێدی، سەرۆک وەزیران، جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوون لە بەرنامەکانی چاکسازیی بانکی کردەوە، کە بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی و دابینکردنی ژینگەی ئابووری و وەبەرهێنانی گونجاو بۆ بەهێزکردنی گەشەپێدان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : عەلی فالح زێدی، "سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی وەرگرتن و ڕادەستکردنی پۆستی کرد لە نێوان ،نزار ناسر حسێن، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی، و عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری پێشوو .

بەگوێرەی بەیاننامەکە ، زێدی، جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوون لە بەرنامەکانی چاکسازیی بانکی کردەوە، ئەوەش بە جۆرێک بەشدار دەبێت لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی، و ژینگەی ئابووری و وەبەرهێنانی گونجاو بۆ بەهێزکردنی گەشەپێدان دابین دەکات، هەروەها جەختی لە پێویستیی هاوشانبوون لەگەڵ گۆڕانکاریی دیجیتاڵی کە جیهان بەخۆیەوە دەبینێت و جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە جێبەجێکردنی سیاسەتە داراییەکاندا کردەوە.

سەرۆک وەزیران،دەستخۆشی لەو هەوڵانە کرد کە ،عەلاق ،لە ماوەی بەرپرسیارێتییەکەیدا پێشکەشی کردوون، و ڕێنماییدا بە دانانی ناوبراو بە ئەرکی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری.

هەروەک جەختی لە گرنگیی تەواوکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان کردەوە کە ئاستی دامەزراوەیی بەرز دەکەنەوە و پشتگیری لە سەقامگیریی دارایی و بانکی لە عێراق دەکەن.