ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و میدیاکانی ئێران بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاویانکردەوە خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە سویسرا ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی هاتووە.

ئەمە خولی یەکەمی دانوستانەکانی شاندەکانی واشنتن و تارانە کە لە شاری لۆسێرن لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسەکانی هەواڵی فارس و ئیرنا کۆتایی هاتنی یەکەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵییان ڕاگەیاندووە و ڕۆیتەرزیش هەمان هەواڵی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئێرانی نزیک لە دانوستانکاران بڵاوکردووەتەوە.

پاشان ئاژانسی فارس بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی داوە کە خولی یەکەمی کۆبوونەوەکە "دوای 80 خولەک لە گفتوگۆ بۆ ڕاوێژکاری ناوخۆیی ڕاگیراوە.

دیپلۆماتکارێک بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە دانوستانەکانی ڕۆژی یەکشەممە لەسەر شەڕی لوبنان، دۆخی تەنگەی هورمز و یۆرانیۆمی پێتێندراوی ئێران بووە.

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرکردایەتی شاندی ئێران دەکات و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس سەرکردایەتی شاندی ئەمەریکا بۆ دانوستانەکان دەکات.

پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، ڤانس وتی ئەمە کۆبوونەوەیەکی مێژووییە و ئامادەیی ئەمەریکای بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.