بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ،وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە تیایدا پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لە یەکێک لە پارێزگاکان تا نیوەی پلەی کوڵان دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : ئاسمان بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات کەمێک بەرز دەبێتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە کە پلەکانی گەرمای سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبن: لە سلێمانی 40،و لە دهۆک 41،و لە هەولێر 42،و نەینەوا 43،و کەرکوک 45،و سەڵاحەدین و ئەنبار 46،و بەغداد و دیالە 47،و واست و بابل و کەربەلا 48،و میسان و دیوانییە و نەجەف و موسەنا و بەسڕە 49،و زیقار 50 پلەی گەرمی دەبێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئاسمان بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە سەرانسەری وڵات ساماڵ دەبێت، و با لە باکووری ڕۆژئاواوە بە خێراییەکی مامناوەند هەڵدەکات و لە چەند شوێنێکی ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بۆ زیاتر لە 40 کم لە کاتژمێرێکدا توند دەبێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن هەروەک لە ناوچەکانی باشوور ، مەودای بینین لە کاتی خۆڵباریندا دەبێتە (3-5) کم.
بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش ئاسمان لە سەرانسەری وڵات ساماڵ دەبێت، و با لە باکووری ڕۆژئاواوە بە خێرایەکی مامناوەند دەبێت و لە ناوچەکانی باشوور بۆ زیاتر لە 40 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە لە یەکتر، هەروەک لە ناوچەکانی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن، و مەودای بینین لە کاتی خۆڵباریندا دەبێتە 4 بۆ 6کم.

