بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ئەمڕۆ شەممە، کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی ڕاگەیاند کە لە چەند دوکانێکی بازرگانی لە ناو کۆمەڵگەی بازرگانی "المأمول" لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت کەوتبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرێکیان کوژاندەوە کە لە چەند دوکانێکی بازرگانی لە ناو کۆمەڵگەی بازرگانی "المأمول" لە ناوچەی کەڕادە کەوتبووەوە، کە تایبەت بوون بە فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی و کارەبایی (سەربانەکانیان بە پلێتی چینکۆ داپۆشرابوو)".
ههروهها جەختیشی کردەوە کە "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، توانییان دەوری ئاگرەکە بگرن و گەمارۆی بدەن، ئەمەش ڕێگری کرد لە تەشەنەسەندنی بۆ باڵەخانە و کۆگا هاوسێیەکانی کۆمەڵگەکە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "خێرایی وەڵامدانەوە و دەستێوەردانی پیشەگەرانە، هاوکار بوو لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و کەمکردنەوەی قەبارەی زیانە مادییەکان بۆ نزمترین ئاست، بەبێ تۆمارکردنی هیچ بریندار و زیانێکی گیانی".


