بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی گشتی گومرگ تەواوبوونی گواستنەوە و لادان و خولانەوەی بەرێوەبەی ناوەندەكانی گومرگی و جێگرەكانی راگەیاند، بەپابەندبوونی ڕێنماییەكانی عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دەستەكە گواستنەوە و لادان و خولانەوەی بەڕێوەبەرانی ناوەندی گومرگی و جێگرەكانیان تەواوكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە بە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراوە.
عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێنج ڕێنمایی تایبەت بە كاركردنی دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكانی دەركرد.
ئەم ڕێنماییانە دوای كۆنفرانسێك دەرچووە كە لە 15ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەچوو، كە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئامادەی بوون، فەرماندەی گشتی ئەم كارانەی خوارەوەی ئاراستە كرد:
1-خولانەوەی سەرجەم كارمەندان لە دەروازە سنوورییەكان بەبێ جیاوازی لە ماوەی (48) كاتژمێردا. بڕیارە دەستەی دەروازە سنوورییەكان بەیاننامەیەك پێشكەش بكات كە پشتگیری لە جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە بكات.
2- وەزارەتی ناوخۆ – فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان پابەندە بە داخستنی سەرجەم بۆشایی و دەروازە سنوورییە وشكانی و دەریاییە بێ مۆڵەتەكان، هەروەها بە خولانەوەی سەرجەم فەرماندەكانی لیوا و یەكەكانی ناو فەرماندەیی هێزە سنوورییەكان.
3-گەڕانەوەی سەرجەم ئەفسەر و كارمەند و فەرمانبەرانی ڕاسپێردراو بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەكان بۆ وەزارەتی ناوخۆ. ئەم گواستنەوەیە دەبێت لە ماوەی (48) كاتژمێردا بەبێ جیاوازی تەواو بكرێت.
4-دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگری (لەوانەش فەرمانگەی هەواڵگری، فەرمانگەی هەواڵگری ئاسایشی ناوخۆ، بنكەی پۆلیسی گومرگ، مەفرەزەی تەقەمەنی، بەشی ماددە هۆشبەرەكان، و مەفرەزەكانی (9K) پابەندن بە جێبەجێكردنی ڕۆڵی خۆیان بە چالاككردنی ئەركە ئەمنی و هەواڵگرییەكانیان لەناو دەروازە سنوورییەكان، پێویستە چاودێری و ڕێگریكردن لە تێپەڕبوونی هەر كەرەستەیەكی قەدەغەكراو یان ماددەی هۆشبەر بە هەموو دەروازە سنوورییەكان و ڕاپۆرتی بەردەوام ڕاستەوخۆ پێشكەش بە بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەكان بكەن، كە وەك سەرۆكی شانەی هەواڵگری كاردەكات، ئەم دەزگایانە بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆ دەگرن لە ئەگەری هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی یان پەڕینەوەیەكی نایاسایی.
5- كارمەندانی دەستەی گومرگی پابەندە بە ئەنجامدانی پشكنینی ورد بۆ سەرجەم ئەو كاڵا و كەلوپەلانەی كە دەچنە ناو وڵاتەوە بەبێ جیاوازی و قەدەغەكردنی تێپەڕبوونی هەر بارهەڵگرێك بەبێ پشكنینی تەواو و پشتڕاستكردنەوەی وردەكاری بارهەڵگرەكانی.



