بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی مەراسیمی ڕادەستكردنی باسم محەمەد یونس بەدری، سەرۆكی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و عەبدولكەریم عەبد فازڵ حوسێن بەسری، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی پێشووجەختیشی لە گرنگی درێژەدان بە دەزگاكە كردەوە لە پاراستنی ئاسایشی عێراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی مەراسیمی ڕادەستكردنەوەی نێوان باسم محەمەد یونس بەدری، سەرۆكی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و عەبدولكەریم عەب فازڵ حسێن بەسری، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی كرد.

سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ئەنجامدانی ئەركە نیشتمانییەكانی خۆی لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرزكردنەوەی سەقامگیری كردەوە، ستایشی هەوڵەكانی عەبدولكەریم بەسری كرد لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا، هیوای سەركەوتنی بۆ باسم بەدری خواست لە ڕۆڵە نوێیەكەیدا.

سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی بەردەوامیدان بە كاری دامەزراوەیی و پتەوكردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگا ئەمنییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەوڵەت كردەوە.