یاریگا – رافینیا دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو لە یارییەکەی بەرازیل لە بەرامبەر هایتیدا بێتە دەرەوە، نیگەرانییەکی گەورەی دروستکردووە. ئەستێرەکەی بارسێلۆنا یەکێک بوو لە درەوشاوەترین یاریزانەکانی بەرازیل، کە گۆڵێکی بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە و هەوڵێکی دیکەشی بە جیاوازییەکی کەم لە ستوونی نزیکەوە چووە دەرەوە. بەڵام، رێک دوای تێپەڕبوونی نیو کاتژمێر لە یارییەکە، هەستی بە ئازارێکی …