بەدواداچوون - INA
موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان بە سەردانێكی فەرمی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەرێكەوت، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام دەدات.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیرنا بڵاویكردەوە : كە وەزیری پاكستان لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێران وتووێژ دەكات، تیشك دەخاتە سەر پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئاماژەی بەوەدا كە سەردانەكە بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لەخۆدەگرێت، جگە لە تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پێشتر بڵاویكردبووەوە : سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی پاكستان لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن و ڕاوێژكردن لەسەر كۆمەڵێك پرسی هەرێمی دێت.



