بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان كردە سەر ناوچەكانی باشووری لوبنان.

دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاویان كردەوە : كە فڕۆكە ئیسرائیلییەكان شارۆچكەی كەفر ڕومانیان لە قەزای نەبەتییە لە باشووری لوبنان كردووەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشكردووە : هێرشە ئاسمانییەكان شارۆچكەی شوكین لە قەزای نەبەتییەشیان كردووەتە ئامانج.