ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمەریکایی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر ئاگربەست گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە ئاگربەستەکە لە ڕۆژی هەینی 19ی مانگی شەشەوە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە دانوستانکارانی ئەمەریکا و قەتەر بە هاوکاری ئێران، ڕێککەوتنەکەیان هێناوەتە ئاراوە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل و حزبوڵڵا، هەردوولا ئێستا لە ئاگربەستدان.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا توندتر بووە و هێرشی بەرامبەری هەردوولا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازەکانی ئێسرائیل.