دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە دوایین پەیامەکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث بەرگری لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بووە کە لە ڕووی ناچارییەوە هاتووەتە ناو دانوستانەکانەوە نەوەک ئەمەریکا.
ترامپ نووسیویەتی "ئێمە لە ناچارییەوە دیدارمان نەکرد، ئێران ئەو کارەی کردووە." سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت 60 ڕۆژمان لەبەردەمدایە و بزانین چی دەکەین و کۆماری ئیسلامیش تەنانەت یەک سێنت وەرناگرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها لە پپستێکی دیکەدا نووسیویەتی لە شەڕی ئەم دواییەدا توانای سەربازیی ئێران بە توندی لاواز بووە و ئەو وڵاتە بەشێکی سەرەکی لە توانای بەرگری و سەربازیی خۆی لەدەست داوە، لەوانە هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، سیستەمی بەرگری و ڕادارەکانی.
ترامپ لە درێژەدا ڕەخنەی لە نەیارانی سیاسی خۆی گرتووە و ئەو لێدوانانەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن ئێران پێگەی ئێستا بەهێزترە لە چەند مانگ لەمەوبەر و وتی ڕاستییەکان نیشان دەدەن کە تاران ئێستا لە پێگەیەکی زۆر لاوازتردایە بە بەراوەرد بە ڕابردوو.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بەڕێوبەرایەتی ترامپ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە فرەمی واژۆ کرد و کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن ئەم یاداشتنامەیە ڕێگری دەکات لە دەستڕاگەیەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.



