بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان-نوێل بارۆ، داوای لە (ئیسرائیل) کرد پابەندی پرۆتۆکۆڵی ئەو ڕێککەوتننامەیە بێت کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا واژۆ کراوە، کە دەقەکەی جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، لەوانەش لە لوبنان.

ژان-نوێل بارۆ ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکە دەقەکەی لەسەر ڕاگرتنی کارە دوژمنکارییەکانە و پێویستە لەسەر حکومەتی (ئیسرائیل) پابەندی بێت، هەروەها بەتایبەتی دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو فشارێکی پێویست بخاتە سەر حکومەتی (ئیسرائیل) بۆ ئەنجامدانی ئەمە".

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوای هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی (ئیسرائیل) دێت کە لە ماوەی شەودا ناوچەی نەبتییەی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی