یاریگا- یانەی بۆتۆسانی ڕۆمانی گرێبەستی لەگەڵ پیشەگەری فەرەنسی یانەی هەولێر مامادۆ دیارا واژوو کرد. مامادۆ دیارا وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی هەولێر ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و توانی لەگەڵ یانەکە پلەی سێیەم بهێنێت. هەرچەندە مامادۆ گرێبەستی ساڵێکی لەگەڵ یانەی هەولێر ماوە، بەڵام بەهۆی ئاست بەرزییەکەی یانە رۆمانییەکە توانی گرێبەستەکەی لەگەڵ واژوو بکات. …
مامادۆ چووە خولی رۆمانی
