بەغدا – INA

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی کەشێکی سەقامگیر و بەرزبوونەوەیەکی نوێی لە پلەکانی گەرمیدا کرد.

لە ڕاگەیاندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سبەی شەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا سەقامگیر (ساماڵ) دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە".

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "بەرزترین پلەکانی گەرمی بۆ سبەی شەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن: دهۆک و سلێمانی 41، هەولێر و نەینەوا و ئەنبار 44، کەرکووک 45، سەڵاحەددین 46، بەغدا و دیالە و کەربەلای پیرۆز 47، بابل و دیوانییە و موسەنا و نەجەفی ئەشرەف و واست و میسان و بەسڕە 48، و زیقار 49".

هەروەها هاتووە: "ڕۆژی یەکشەممە، کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باشووریش نزیک دەبن لە پلەکانی ڕۆژی پێشوو".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "دووشەممەی داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە".

لە کۆتاییدا ڕاگەیاندراوەکە ڕوونی کردووەتەوە: "کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە بە گشتی سەقامگیر دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، بە جۆرێک لە هەندێک شوێنی ناوچەی باشوور دەگەنە نزیکەی 50 پلەی سەدی".