بەغدا - INA
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، گەمارۆی سەر هاتوچۆی کەشتیوانیی دەریایی بۆ بەندەر و ناوچە کەناراوەکانی ئێران هەڵگیرا.
فەرماندەیی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: هێزەکانی ئەمریکا سەرجەم ڕێکارەکانی سەپاندنی گەمارۆی سەربازیی دەریایییان بەتەواوی ڕاگرتووە،" جەختیشی کردەوە کە "هێزەکانیان ڕێگری لە هاتوچۆی کەشتی و تانکەرەکان بۆ ناو بەندەرەکانی ئێران لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان ناکەن و هیچ ئاستەنگێکیان بۆ دروست ناکەن."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "کەشتییە جەنگییە زەبەلاحەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە جێگیرکراوی دەمێننەوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پابەندبوونی تەواو بە سەرجەم بەندەکانی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکە و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی وردی مەرجەکان.

