رافایێل گروسی، بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمەریکا کرد.
رافایێل گروسی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ژنێڤی سویسرا بە ڕۆژنامەنووسانی وت، "بوونی ئەم یادداشتنامەی لێکتێگەییشتنە شتێکی باشە، بەڵام لە ئێستاوە کاری تەکنیکی دەست پێ دەکات. پێمان وایە ناساندنی ڕۆڵی پێویست و گرنگی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستپێکێکی گونجاوە."
گروسی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئێستا دەبێت لەگەڵ هاوکارە ئەمەریکایی و ئێرانییەکانمان لەسەر یەک مێز دابنیشین و ئەو هەنگاوە کرداری و دیار کراوانە دابڕێژین کە پێویستە هەڵبگیرێن.
هەروەها گروسی ئاماژەی دا کە لە دیداری ڕۆژی هەینی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریکا بەشدار دەبێت، بەڵام ڕوونی نەکردەوە کە ئایا ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆی لە گفتوگۆکاندا لە ناوچەی بورگننشتۆک دەبێت یان نا.
ئەو جەختی کردەوە، "من بڕیارە لەگەڵ هەردوو لا لە ژنێڤ دابنیشم. ئێمە لە ڕابردووشدا پێکەوە کارمان کردووە و باش یەکتر دەناسین."
گروسی ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا سەبارەت بە هێنانە خواری ئاستی پیتێندراویی ئۆرانیۆمی 60 لە سەدی ئێران کرد و وتی، "ئەمە چالاکییەکی زۆر ئاڵۆزە، بۆیە دەبێت بە وردییەکی زۆر زۆر بەرەو پێش بچین."
گوتیشی، "ئەگەر هەردوو لا مەبەستیان گەیشتن بە ئەنجام بێت، هەر شتێک دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت."

