بەغدا - INA
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ستایشی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کرد لە پاراستنی ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی کە بەدیهاتوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: ئەعرەجی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە، ئەمەش لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی ئەمنی باڵا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێککەوتنامەی ئەمنی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەعرەجی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتی ناوخۆی عێراقیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەیخەنە گەڕ بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنامە ئەمنییەی کە لە نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی واژۆ کراوە."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەعرەجی ستایشی "ئەو هەوڵانەی کرد کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم دەیدەن لە ڕێگەی شەراکەت و هەماهەنگی ئەمنییەوە، بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی کە بەدیهاتوون.



