بەغدا - INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باری کەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات لە چوار ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە هاتووە:سبەی، ڕۆژی هەینی، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتیش کەمێک بەرز دەبنەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: دهۆک و سلێمانی ٤٠، هەولێر ٤٢، نەینەوا ٤٣، کەرکووک و ئەنبار و دیالە ٤٥، بەغدا و سەڵاحەدین و واست و کەربەلای پیرۆز و بەسرە ٤٦، بابل و دیوانییە و موسەننا و نەجەفی ئەشرەف و میسان ٤٧، و زیقار ٤٨ پلەی سەدی.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژی شەممە، کەشوهەوا لە ناوچەی باکوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەموو وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک دادەبەزن.
لە کۆتاییدا هاتووە کە "کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساف دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەموو وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە



