بەغداد - INA
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نووری مالیکی و وەزیری گواستنەوە وەهەب حەسەنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوە کردەوە بە شێوازێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکەدا بگونجێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "مالیکی لە نووسینگەی خۆی پێشوازیی لە وەزیری گواستنەوە، وەهەب حەسەنی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە بینینی وەزیر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دیدارەکەدا باس لە واقع و دۆخی کەرتی گواستنەوە لە عێراق کرا، لەگەڵ گرنگیی پەرەپێدانی بە شێوازێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکەدا بگونجێت، هەروەها بەهێزکردنی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان".
بەپێی بەیاننامەکە، مالیکی جەختی لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی گواستنەوە لە کەرتە جیاوازەکانیدا، و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت کردەوە، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدا و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان".
لای خۆشیەوە، وەزیری گواستنەوە کورتەیەکی لەسەر "پلان و بەرنامەکانی وەزارەت خستەڕوو کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی واقیعی گواستنەوەیە"، هاوکات جەختی لە "پەرۆشیی خۆی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەپێی دیدگایەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات".

