بەغداد – INA – محەمەد تاڵبی
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتی ڕاگەیاندنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە وەرگرتن لە قوتابخانەکانی پێشەنگان و سەرکەوتووانی یاخود ئاست باڵای دیاریکرد.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێنماییەکانی تایبەت بە قوتابخانەکانی پێشەنگان و سەرکەوتووان گەیشتوونەتە قۆناغە کۆتاییەکانیان، و لە ماوەی چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێن."
سەید جەختیشیکردەوە: کە "وەزارەتی پەروەردە هەوڵ دەدات قوتابخانەی نوێ بۆ پێشەنگان و سەرکەوتووان بکاتەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و چارەسەرکردنی لۆدی سەر قوتابخانەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو ئیمتیازانەی تایبەتن بە قوتابییانی پێشەنگ و سەرکەوتوو وەک خۆیان ماونەتەوە، و لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاوکراونەتەوە."

