بەغداد – INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرزتر دەبنەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک: 39، سلێمانی: 40، هەولێر: 41، نەینەوا و ئەنبار: 43، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و واست: 44، بەغداد، کەربەلای پیرۆز، بابل، دیوانییە، موسەننا و نەجەفی ئەشرەف: 45، زیقار، میسان و بەسڕە: 46 پلە دەبێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ڕۆژانی هەینی و شەممە، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا بەرز دەبنەوە."
راشیگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەوەی کە لە ڕۆژی پێشووتردا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمار کرابوون."



