هه‌ولێر -INA
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری عێراق و سوریا کرد و هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر گرنگیى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابوریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بگەیەنێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه :" پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، له‌وباره‌یه‌وه نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا پشتگیریی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی عێراق دوپاتکردەوە، هەروەها هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پشتگیریى هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عەلی زەیدی و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستور، کردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر گرنگیى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابوریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بگەیەنێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بو. تیایدا ستایشى رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان بۆ کۆتاییهێنان به شەڕ کرد و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.

