نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە ناوەڕاستی ئیندۆنیزیای هەژاند.
دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە ناوچەی تانای سولاویستی لە ناوەڕاستی ئیندۆنیزیا هەژاندووە"، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە بوونی هیچ قوربانی یان زیانێکی ماددی نەکردووە".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: "بوومەلەرزەکە لە قووڵاییەکی سنوورداردا، لە کاتژمێر ١٠:٢٧ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی، لە ناوچەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری (پالۆ) لە پارێزگای سولاویستی ناوەڕاست ڕوویداوە".
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (AFP)



