بەغداد – INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد، دەستگیرکردنی هەردوولایەنی شەڕێکی چەکداریی ڕاگەیاند کە لەسەر "کێشەیەکی کۆنی عەشایەری" لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت ڕوویدابوو.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، و بە ئامانجی ڕاوەدوو نانی یاساشکێنان و ئەنجامدەرانی ململانێ عەشایەرییەکان، و دوای گەیشتنی زانیاری لە لایەن هاووڵاتییەکەوە سەبارەت بە ڕووداوێکی تەقەکردن و شەڕکردن لەسەر 'کێشەیەکی کۆنی عەشایەری' لە ناوچەی 'عەلەوییە ڕەسەل' لە بەری ڕەسافە."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "دەستبەجێ هێزێک لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی (نووسینگەی هەواڵگریی ڕەسافە، بەشی پۆلیسی زەوڕا) ئاڕاستەی شوێنی دیاریکراو کران؛ دوای گەمارۆدانی شوێنەکە و گەیشتن بە تاوانباران، (٧) تۆمەتبار دەستگیرکران، و دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەکانەشدا گیرا کە پێیان بووە، و سەرجەمیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە دژیان."


