بەغدا- INA

ئەمڕۆ دووشەممە، نێردراوی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق باڵیۆز تۆم باراک، ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکاندا.

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لە نێردراوی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق باڵیۆز تۆم باراک کرد".

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە: "لە میانی دیدارەکەدا، تۆم باراک ستایشی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن".