بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند کە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی داهاتوو دەبێت.

پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دوای هەماهەنگی، بڕیارماندا ڕۆژی هەینی داهاتوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر پاڵپشتی و ڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵا نەبووایە، نەماندەتوانی بگەینە ئەم دەستکەوتە کە خۆی لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا دەبینێتەوە"، ڕوونی کردەوە: "دواتر وردەکارییەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەندەکانی دەخەینە ڕوو".