بەغدا – INA – محەمەد تالبی

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمانەتی بەغدا، جەختی لەسەر گرنگیدان بە بەردەوامی و چاکسازیی ڕووەک و سەوزاییەکان کردەوە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی چاندنی بەهارە، هاوكات ئاماژەی بەوە کرد کە قەبارەی ئەو پاشماوانەی کۆدەکرێنەوە دەگاتە 10 هەزار تۆن بە شێوەیەکی ڕۆژانە.

وتەبێژی ئەمانەتی بەغدا، عودەی جەندیل، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "پلانەکانی ئەمانەت لە کەرتی کشتوکاڵی و ژینگەییدا تەنها لەسەر دروستکردن و چاندن ناوەستن، بەڵکوو درێژدەبنەوە بۆ پاراستن و بەردەوامیی پڕۆژەکان"، ڕوونی کردەوە کە "دوای کۆتاییهاتنی وەرزی چاندنی بەهارە، لە ئێستادا کارمەندان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە لەسەر بەردەوامی و چاکسازیی ڕووەکەکان، و جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاودانی ڕێکخراو، لە پاڵ گرنگیدان بەو دارانەی کە لە وەرزی ڕابردوودا چێندراون".

ئاماژەی بەوەشکرد کە : "هەڵمەتەکانی کۆکردنەوە و لادانی پاشماوەکان بەردەوامن بە شێوازی چوار شەفت کاری ڕۆژانە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "قەبارەی ئەو پاشماوانەی کۆدەکرێنەوە لە نێوان 9,000 بۆ 10,000 تۆندایە بە شێوەیەكی ڕۆژانە، بە جۆرێک کە دەگوازرێنەوە و بە شێوەیەکی کۆتایی لە شوێنە پەسەندکراوەکانی ژێرخاککردنی تەندروست لە هەردوو ناوچەی نیباعی و نەهرەوان ژێرخاک دەکرێن".