بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، جەختی لە بەردەوامبوونی کارکردن بۆ پاراستنی ئازادییەکان و پشتگیریکردنی ژینگەی یاسایی بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان کردەوە.
حەلبووسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "بە بۆنەی 157ـەمین ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی عێراقییەوە، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەخشندەیی زیاتریان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی وڵاتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە: "لەو بۆنەیەدا یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەریی عێراقی دەکەینەوە کە گیانی خۆیان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پیشەییاندا بەخشی، هاوکات جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کاری یاسادانان دەکەینەوە بە جۆرێک کە ئازادییە گشتییەکان بپارێزێت و ژینگەی یاسایی پێویست بۆ کاری ڕۆژنامەنووسان بەپێی دەستوور و یاسا دابین بکات".


