بەغدا ـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند کە دەوامی فەرمی بۆ سبەی سێشەممە بەبۆنەی یەکی موحەڕەمەوە دەکرێتە پشوو.

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاند: "بڕیاردرا بە پشووی فەرمی بۆ سبەی ڕۆژی سێشەممە، کە هاوتایە لەگەڵ شازدەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2026، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "بڕیاری پشووەکە هاوکاتە لەگەڵ یەکی موحەڕەمی حەرام و سەری ساڵی کۆچی، ئەمەش پاڵپشت بە أحکامی ماددەی (1/ یەکەم/ ب) لە یاسای پشووە فەرمییەکان (ژمارە 12ی ساڵی 2024)".