یاریگا – هەڵبژاردەی ئوروگوای دووچاری پێشهاتێکی نەخوازراو بوونەتەوە پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر سعوودیە. سبەی کاتژمێر 1:00 بە کاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردە لە یەکەمین یاریی کۆمەڵەکەیاندا لە کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمەین مۆلینا، ئەگەرچی کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ یارییەکە، بەڵام فڕۆکەی شاندی هەڵبژاردەی ئوروگوای نەیتوانیوە گەشتەکەی بکات بۆ ئەمریکا. …