بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکای کرد و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ خواست.

نەتانیاهۆ لە پەیامەکەدا نووسیویەتی ئەمساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی ترامپ لە کاتێکی خۆشدا دێت؛ هاوکاتە لەگەڵ 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا. ناوبراو ئاماژەی بە ئەمەریکا کرد بە "وڵاتێکی گەورە کە لەسەر ئازادی و ئیمان دامەزراوە."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها هیوای بەردەوامی هێز و تەندروستی بۆ ترامپ خواست و لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، هیوادارە ترامپ سەرکەوتوو بێت لە پێشەنگایەتیکردنی ئەمەریکا بەرەو "داهاتوویەکی گەش و ئاشتی بۆ جیهان لە ڕێگەی هێزەوە".

ناوبراو هەروەها جەختی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ کرد و وتی "ئەمەریکا و ئیسرائیل بەردەوام دەبن لە بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکان و یەکڕیزی نێوان هەردوو وڵات.